ئەنجامدەری کۆمەڵکوژی خاڵس دەستگیر کرا

ئەمنی
  • 7-07-2021, 11:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی خاڵسی ساڵی 2007ی راگەیاند.
    بەپێی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"تیرۆرستێک دەستگیر کرا کە بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژی ناوچەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە لە ساڵی 2007.
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ئەنجامی زانیاری وردی هەواڵگەری و بەدواداچوون بۆ کەیسی داواکراوان، مەفرەزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ توانییان ئەو تیرۆرستە دەستگیر کرا".
    ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو تیرۆرستە لە ساڵی 2007 هێرشی کردووەتە سەر چایخانەیەک و 15 کەسی کوشتووە. دوای لێکۆڵینەوەکە تیرۆرستەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.