وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5375 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 5094 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 3-07-2021, 16:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،رایگه‌یاند 5375 توشبووى نوێى  به‌كۆرۆنا و 5094 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5375 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 5094 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"لەلایەکی دیکەوە 25 تووشبوو له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى وڵات گیانیان لەدەستداوە".