وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 7554 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4593 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 1-07-2021, 16:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 7554 توشبووى نوێى  به‌كۆرۆنا و 4593 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7554تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4593 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 30 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.