وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 7300توشبووى نوێى به‌كۆرۆنا و 4550 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 30-06-2021, 16:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 7300 توشبووى نوێى  به‌كۆرۆنا و 4550 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7300تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4550 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 30 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی،له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر 28550 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".