وه‌زاره‌تى تەندروستی:6093 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 24-06-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی و ژینگه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،6093 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد. 
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 6093 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4030 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە". 
    لەلایەکی دیکەوە 31 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 27 هەزار و 108 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە، بەمەش بەگشتی تائێستا 829 هەزارو 248 کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.