وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاكبونه‌وه‌ى 4029 توشبووى كۆرۆناى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 13-06-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 4320 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 3952 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 4029 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 15 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 14423 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.