وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4320 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 4130 چاكبونه‌وه‌شى تۆمار كرد

ناوخۆ
  • 11-06-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 4320 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 4320 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 4130 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 20 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 22302 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.