وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێكه‌وتنى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى 12 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسنى ڤایزه‌رى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 9-06-2021, 19:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رێكه‌وتنى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى 12 ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسنى ڤایزه‌رى لەگەڵ کۆمپانیای ڤائزەر- بیۆنتێک راگه‌یاند.
    ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع) راگەیاند:" "لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر- بیۆنتێک رێککەوتن بۆ ناردنی 12 ملیۆن بەشە ڤاکسینی ڤایزەر ئەنجامدراوە، رێککەوتنەکەش بەمشێوەیەیە کە بڕی 500 هەزار بەشە ڤاکسین لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگات و بڕەکەی دیکەش لە مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وه‌زاره‌ت وزه‌یه‌كى پارێزراوى باشى هه‌یه‌ و له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر ده‌بێت به‌گه‌یشتنى به‌فرگرى تایبه‌ت كه‌ نمره‌ى به‌فرگره‌كه‌ -80 یه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه‌ دابین كراوه‌"،رونیكرده‌وه‌ "توانى پارێزراوى ڤاكسینه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه‌".