به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌نێویشیاندا كڕینى ڕێژه‌یه‌كى زیاتر لهڤاكسینى كۆمپانیاى ڤایزه‌ر.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌قى ڕاسپارده‌كه باس له‌وه‌ده‌كات وه‌زاره‌تى دارایی به‌بڕى هه‌شت ملیۆن وسه‌د وبیست وشه‌ش هه‌زار وهه‌شت سه‌د وبیست دۆلار؛وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پارهداربكات بۆ هاورده‌كردنى ژه‌مى یه‌كه‌م لهڤاكسینى كۆمپانیاى ڤایزه‌ر به‌بڕى 3ملیۆن دۆلار لهگوژمهى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ مانگه‌كانى داهاتوو".
دووپاتیشیكرده‌وه"خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت له‌گه‌نجینه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پرۆژه پهككهوتووهكانى له‌عێراق،له‌سه‌ر به‌هاى(2)دۆلار وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ هه‌ر ژه‌مێك لهڕێككهوتننامهكه ده‌درێت،له‌گه‌ڵ بڕى 5.1 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر به‌هاى زیاتر له512 هه‌زار ژه‌م له‌كاروانى یه‌كه‌مى ڕێككه‌وتننامه‌كه".
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا