وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4616 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4372 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 9-06-2021, 16:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 4616 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد.
    لەراگەیەندراوێكى وەزارەته‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 كاتژمێردا 4616 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 4372 تووشبووش چاکبووەتەوە.
    شایەنی باسە لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا 25 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 19648 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.