حەلبوسی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی هۆڵەندا رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ ده‌كات

سیاسی
  • 7-06-2021, 18:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ میشێل رینتینار باڵیۆزی هۆڵندا رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌" حەلبوسی ئەمرۆ پێشوازی کرد  رینتینار ،ولە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دەروازەکانی پتەوکردنی کرا". 
    وتیشى"له‌دیداره‌كه‌ گفتوگۆش کرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی و دەستەبەرکردنی ئەمن و ئاسایش، هەروەها رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکە لە پێناو بوونی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامی پرۆسەی هەڵبژاردن.