ڕەگەزنامەی هەرێم:فه‌رمانگه‌كه‌مان بەشێوەی ئه‌لیكترۆنى بە بەغداوە دەبەسترێتەوە

ناوخۆ
  • 7-06-2021, 21:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەڕێوەبەرایه‌تى گشتیی ڕەگەزنامە و نشینگەی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەوەش کارئاسانی دەکات بۆ هاوڵاتییە عێراقییانەی لە هەرێم نیشتەجێن.  
    لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە  بە ئاژانسی هەواڵی  عێراقی(اه‌ع) ڕایگه‌یاند، "ئەو هاوڵاتییە عەرەبە عێراقیانەی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێبوون پێویستیان بەوە نییە کارتی نشینگە (ئیقامە)یان پێ بدرێت، ئەو کارتە تەنها بەو کەسانە دەدرێت کە عێراقی نیین و لەهەرێم نیشتەجێین". 
     وتیشی، "بۆ لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە شێوازێکی ئەلیکترۆنی دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە لە بەغدا و پارێزگاکانیی دیکەی عێراق، ئەوەش وادەکات مامەڵەی هاوڵاتییەکانی ناوەڕاست وباشوری عێراق کە لەهەرێم نیشتەجیبوون ئاسان بێت، بەتایبەتی مامەڵەکانی باری شارستانی و هێنانی قەید".  
    ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەى عێراق ئەگەر دانیشتووی هەرێمش نەبن دەتوانن پاسپۆرت لەفەرمانگەکانی پاسپۆرتی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەربهێنن.  
    دەشڵێت، لەئێستادا هەماهەنگییەکى تەواو و ئەرێنی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوخۆی حکومەتی فیدراڵیدا هەیە.