شانەی قەیرانەکانی نوێنەرایەتی پێشکەشکردنی ڕاسپارەیەک بۆ لابردنی قەدەغەی نیمچەیی بەدوو قۆناغ ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 27-05-2021, 19:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی قەیرانەکانی نوێنەرایەتی،ئەمڕۆ پێنجشەممە،پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی لابردنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بەدوو قۆناغ ڕاگەیاند.
    جەواد موسەوی بڕیاردەری شانەی قەیرانەکانی نوێنەرایەتی،ئەندامی لیژنەی تەندروستی وژینگە،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"لیژنەکە ڕاسپاردەکانی ئاڕاستەی لیژنەی باڵای تەندروستی وسەلامەتی نیشتمانی کرد،بەوەی دەبێت لەماوەی دە ڕۆژ بەدواداچوونی ژمارەی توشبووان وگیانلەدەستدان بکرێت ولەدوای قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بەدوو قۆناغ لاببرێت".
    موسەوی وتیشی"قۆناغی یەکەم بریتییە لەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لەکاتژمێر 12ی شەو تاوەکو پێنجی بەیانی بێت،ئەم ڕێکارەیش لەزۆربەی وڵاتان پەیڕەو کراوە"،ڕوونیشیکردەوە"قۆناغی دووەم بەپێی ڕاسپاردەیەک جێبەجێدەکرێت لەدوای سەقامگیربوونی توشبووان لەڕێژەی هەزار یان دوو هەزار،ئەو کات دەتوانرێت قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بەتەواوەتی لاببرێت".
    لەبارەی دۆسییەی ڤاکسینەکان موسەوی ڕایگەیاند"ئاڕاستەیەک هەیە بۆ فراوانترکردنی هاوردەی ڤاکسینەکان لەبەر زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی خواستی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان هەیە وهەروەها ئەگەرەکانی زیادکردنی هەمەجۆری ڤاکسینەکان وکارکردن لەسەر جۆراوجۆرکردنی"،ئاماژەیشیدا" وەزارەتی تەندروستی ئەو ڤاکسینانە پەیڕەو دەکات کەلەلایەن تەندروستی جیهانییەوە پەیڕەوکراوە".
    جەختیشیکردەوە لەسەر"پێویستی ئەوەی هەر ڤاکسینێک هاوردەی عێراق بکرێت لەلایەن یەکێک لەدەزگا تەندروستییە جیهانییە متمانەپێکراوەکان پەیڕەوکرابێت".