كوردستان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ له‌ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان راگەیاند

ناوخۆ
  • 18-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان دەركردو رایگەیاند: بۆ ماوەی 72 سەعا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی رادەگەیەنرێت. 
    بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، قەدەغەی هاتووچۆ تا یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان درێژدەكرێتەوەو هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت. 
    رونیشیكردوەتەوە: لەڕۆژانی جەژندا سەرجەم ماركێت، نانەواخانەو ئەو شوێنانەی كە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە رێگەیان پێدرابوون دادەخرێن و رێگە بەئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان، تیمە تەندروستییەكان، ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەركی رەسمیدان دەدرێت. 
    دەشڵێت: قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراقدا تاوەكو 1ی حوزەیران درێژكرایەوە.