وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4611 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4059 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 27-05-2021, 16:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی وژینگه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،4611 حاڵه‌تى  نوێى تووشبوون کۆڕۆنا و 4059 چاكبونه‌وه‌شى تۆمارکرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەت،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی24کاتژمێری رابردوودا 4611 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە 4059 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە،لەلایەکی دیکەوە 22 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە،هاوكات 22972 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌".