مۆدریچ چى وت له‌باره‌ى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى

وەرزش
  • 25-05-2021, 17:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    مۆدریچ شانازى بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەیەوە دەکات و پێشیوایە لە باشترین یانەى جیهاندایە.
    یانەى ڕیاڵ مەدرید بەفەرمى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لۆکا مۆدریچى کرواتى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى تیپى تۆپى پێى یانەکەى بۆ وەرزێکى تر و تا هاوینى 2022 نوێکردەوە.
    لەم بارەیەوە مۆدریچ لە پێگەى خۆى لە تویتەر دەڵێت "دڵخۆشم و زۆر شانازى دەکەم بە بەردەوامبوونم بە پۆشینى درێسى باشترین یانە لە جیهاندا".
    نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى مۆدریچ تەنیا بۆ ساڵێکە، ئەمەش لە چوارچێوەى سیاسەتى یانە مەدریدیەکەیە، کە تەنیا یەک وەرز گرێبەستى ئەو یاریزانانە نوێ دەکاتەوە، کە تەمەنیان لە سەرو 30 ساڵەوەیە.
    مۆدریچى 35 ساڵ، لە هاوینى 2012دا لە تۆتنهامى ئینگلیزییەوە پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و لە 2018دا خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى وەک باشترین یاریزانى جیهان بەدەستهێنا.