نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌ولێر رێژه‌ى دابه‌شكردنى كارتى بایۆمه‌ترى راگه‌یاند

سیاسی
  • 24-05-2021, 15:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌ولێر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند رێژه‌ى تۆماركردنى بایۆمه‌ترى گه‌یشتوه‌ته‌ 65% و رێژه‌ى دابه‌شكردنى كارته‌كانیش90%ه‌.
    بۆتان جاف به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌ولێر بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"رێژه‌ى تۆماركردنى بایۆمه‌ترى گه‌یشتوه‌ته‌ 65% و رێژه‌ى دابه‌شكردنى كارته‌كانیش90%ه‌،ناوه‌راستى مانگى نیسانى رابردوو دوا واده‌ بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ى زانیاره‌كان ".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى پارێزگاكه‌ 1228030 ه‌ده‌نگده‌ره‌ ،800 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتى بایۆمه‌تریان نوێكردوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌یان دابه‌شكراون ،نزیكه‌ى 80 هه‌زار كارت له‌ سه‌نته‌رى تۆمارى ده‌نگدان ماوه‌ته‌وه‌".
    بۆتان جاف وتیشى"ژماره‌ى پاڵێوراوان گه‌یشته‌ 53 كاندید و به‌سه‌ر چوار بازنه‌ دابه‌شكران:یه‌كه‌م 17 كاندید ،دووه‌م 8 كاندید و سێیه‌م 10 كاندید و چواره‌میش 17 كاندیده‌".