سه‌رۆك كۆمار :هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گرنگى گه‌وره‌ى هه‌یه‌

سیاسی
  • 24-05-2021, 14:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند پاك و بێگەردی و پاراستنی ئاسایشی هەڵپژاردنەکان گرنگە بۆ زامنكردنی خواستی ئازادانەی خەڵک.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە و سەبارەت بە دۆسیی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆکرا.
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی خشتەی كات و ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان و جەختكرایەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و فەرهەمكردنی پێویستییە تایبەتییەكان، تاوەکو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دادپەروەر بێتەکایەوە، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە یەکخستنی هەوڵ و تواناکان بۆ تەواوكردنی تۆماری بایۆمیتری دەنگدەران، لە پێناو زامنكردنی بەشداری بەرفراوانی خەڵک و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و پابەندبوونی نیشتمانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و بەهێزكردنی رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پشتیوانی و چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، وەک هەنگاوێكی گرنگ بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان، بە جۆرێک رێز بگێرێت لە بڕیاری سەربەخۆی عێراقییەكان.
    سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە لە پێویستی زامنكردنی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاك و بێگەرد و دادپەروەر لە تەواوی قۆناغە جیاجیاكانی و گرنگی فەراهەمكردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی لە پێناو ھێنانەدی خواستی ئازادانەی خەڵک لە ھەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان و دابینكردنی پاراستن و دەرفەتی یەكسان بۆ پاڵێوراوان لە بەشداری و پاڵاوتن، ھاوکات ئاماژەیكرد بەوەی ئەم پێوەدانگییانە بنەمای سەرەكین بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان و هەنگاونان بەرەو چاكسازی بنەڕەتی.
    سەرۆك كۆمار رایگەیاند، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو گرنگییەكی زۆری هەیە وەک دەستكەوتێكی نیشتمانی، بۆیە نابێت كاریگەری لەسەر دروست بكرێت، ھەروەھا راشیگەیاند، رەخساندنی دۆخێکی لەبار بۆ ئەو دەستكەوتە بنەمایەكی سەرەكییە بۆ سەرخستن و درێژەدان بە كاروانی چاكسازی بنەڕەتی.