لیوا ره‌سوڵ:کوژرانى دوو سەرکردەی داعش لە دیالە

ئەمنی
  • 20-05-2021, 22:55
  • +A -A

    دیاله‌-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،کوژرانی دوو بەناو سەرکردەی داعشی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.
    رەسوڵ لە راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" هێزەکانی دژە تیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی جۆری، بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراقى، توانییان دوو بەناو سەرکردەی داعش بکوژن کە رۆڵی بەرچاویان لەناو رێکخراوەکەدا هەبووە".
    ئاماژەی بەوەشدا" ئەو دوو بە ناو سەرکردەیە بەرپرسبوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی کە هاووڵاتیانی تیادا بووەتە قوربانی".