وه‌زاره‌تى تەندروستی: ئاماده‌كردنى تیمى پزیشكی تایبه‌ت بۆ ناردنیان بۆ فه‌له‌ستین

ناوخۆ
  • 20-05-2021, 12:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی فەلەستینی، نیشان دا،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد  تیمى پزیشكی تایبه‌ت ئاماده‌كراون  بۆ ناردنیان بۆ فه‌له‌ستین .
    سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" عێراق لە هەموو قەیرانەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دەوەستێت"،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"وەزارەتەکەی ئامادەیه‌ بۆ وەرگرتنی بریندارانی فەلەستینی و چارەسەکردنیان لە نەخۆشخانەکانی عێراق".
    به‌در باسی له‌وه‌شكرد"وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تیمى پزیشكی تایبه‌ت ئاماده‌كردوو بۆ ناردنیان بۆ فه‌له‌ستین و هاوكارى كردنى برایانییان له‌كه‌رتى غه‌ززه‌".