به‌فه‌رمى.. كۆریاى باكوور كشایه‌وه‌ له‌ كێبڕكیه‌كانى مۆندیالى قه‌ته‌ر

وەرزش
  • 16-05-2021, 11:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ كۆریاى باكوور كشایه‌وه‌ له‌ ركابه‌رییه‌كانى مۆندیالى جامى جیهانى 2022 ى قه‌ته‌ر.
    یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا رایگه‌یاند" پرسى كشانه‌وه‌ى كۆریاى باكوور ره‌وانه‌ى فیفا ده‌كات له‌ كاتى دیارى كراویشدا چۆنێتى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ركابه‌ریه‌كانى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م راده‌گه‌ێنێت".