ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش له‌ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 5-05-2021, 09:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى به‌رپاكردووه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش له‌ته‌له‌عفه‌ر،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپا وحه‌شده‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.
    ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌شى سوپا وحه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تى پشكنین وهه‌ڵكووتانى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌كانى داعش له‌ته‌له‌عفه‌ر".
    وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ پشكنینى گوندى تۆله‌ باش وسبێعیه‌ وسایر ومیر قاسمى سه‌ر به‌شارۆچكه‌كه‌ گرتۆته‌وه‌".