بازرگانێك ودوو ورووژێنه‌رى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غدا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 5-05-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌هه‌ماهه‌نگییه‌كى هه‌واڵگیرى توانیان بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ودوو ورووژێنه‌ریشى له‌به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن.
    ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌هه‌واڵگیرى لیواى(27)به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگیرى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا توانیان تاوانبارێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌تاوانى بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ڕێژه‌یه‌ك مادده‌ى هۆشبه‌ر و3 ته‌قێنه‌ر وكه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وناسنامه‌ى سه‌ربازى وشارستانى ساخته‌ له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى جیهاد هه‌ڵگرتبوو و هه‌مووى ده‌ستبه‌سه‌ركران".
    هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت تیمه‌ هاوبه‌شه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا دوو تاوانباریان ده‌ستگیركرد به‌تاوانى ورووژاندنى مادده‌ى هۆشبه‌ر و24 كێلوگرام مادده‌ى كریستاڵى هۆشبه‌ر و104 حه‌پى هۆشبه‌ر وپێنج كه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و50ملیگرام مادده‌ى حه‌شیشان پێبووه‌ وده‌ستبه‌سه‌ركران.