ئه‌سه‌دى بۆ بیاوماقوڵانى تاڕمییه‌:هاوكارییه‌كانتان شكستپێهێنانى داعش خێراتر ده‌كات

ئەمنی
  • 5-05-2021, 12:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه‌ هاوكاریكردنى هاوڵاتیان تاڕمییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعش خێراتر ده‌كات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌سه‌دى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ بیاوماقوڵان وسه‌رۆك هۆزه‌كانى تاڕمییه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ هاوكاریكردنى هاوڵاتیان تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعش له‌وناوچانه‌ خێراتر ده‌كات له‌میان خێرایی گه‌یاندنى زانیارى پێشوه‌خته‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌سه‌دى تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ڕاسپاردووه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى زانیارى وهاریكاریكردن له‌گه‌ڵ دانیشتوانى تاڕمییه‌ بۆ نه‌هێشتنى پاشماوه‌كانى شانه‌ى تیرۆر".