به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاشتبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى بۆ"ریشه‌كێشكردنى به‌عس"ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه.
لیژنه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌مدواییه‌دا فه‌رمانى نوێنه‌رایه‌تییان بڵاوكرده‌وه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى ناوى لیژنه‌كه له‌لیژنه‌ى ئاشتبوونه‌وه وهۆزه‌كان بۆ ریشه‌كێشكردنى به‌عش به‌واژۆى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌و پێیه‌ى له‌كاتى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى ئاسایی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شوێنى ده‌گرێته‌وه،چونكه جێگرى یه‌كه‌م خۆى سه‌رپه‌رشتى كارى لیژنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان ده‌كات وه‌ك چۆن له‌یاسا وپه‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نه‌كه هاتووه"،وتیشى"مه‌به‌ست له ده‌ركردنى نووسراوه‌كه دوورخستنه‌وه‌ى یاساى لێپرسینه‌وه ودادپه‌روه‌رییه"ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس"له‌بانگه‌شه‌ى سیاسى وململانێى تاكه كه‌سی وهه‌ڵبژاردنه وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه هۆكارى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى جیاوازییه سیاسییه‌كان نه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو،بۆیه فه‌رمانكه نوێنه‌رایه‌تییه به‌واژۆى جێگرى یه‌كه‌م وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار،وه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌م لیژنه نوێنه‌رایه‌تییه گرنگه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه لیژنه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له"پێویستى جێبه‌جێكردنى یاساكانى دادپه‌روه‌رى ڕاگوزه‌رى كه‌كه‌سه‌كان ناكاته ئامانج به‌ڵكو دادپه‌روه‌رى یاسایی جێبه‌جێده‌كات دوور له‌گرفتى سیاسی كه‌حه‌لبوسى هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك وفه‌رمانێكى له‌م بابه‌ته نه‌بووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانى نوێنه‌رایه‌تى ئاڕاسته‌یه‌ك بووه بۆ لیژنه‌كه وبه‌پێى یاسا له‌لایه‌ن جێگرى یه‌كه‌مه‌وه وه‌ك فه‌رمانێكى نوێنه‌رایه‌تى".
ڕایشیگه‌یاند"داوا له‌ڕاگه‌یاندنى ئازاد وبێگه‌رد ده‌كه‌ین ڕێكاره‌كان وه‌ك خۆى باس بكه‌ن دوور له‌چه‌واشه‌كارى ڕاستییه‌كان وبه‌پێى شێوه كارگێڕى ویاساییه‌كانى".
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە