كازمى:پاڵه‌وانێتى كه‌نداوى25 له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ى خۆمان نیشانه‌یه‌كه‌ له‌نیشانه‌كانى باشتربوونه‌وه‌ى عێراق

سیاسی
  • 26-04-2021, 23:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ مسۆگه‌ر كردنى سه‌ركه‌وتنى پاڵه‌وانێتى كه‌نداوى 25 له‌به‌سڕه‌.
    كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداوچوونى بۆ كردووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌نداوى 25 له‌به‌سڕه‌ى خۆمان نیشانه‌یه‌كه‌ له‌نیشانه‌كانى باشتربوونه‌وه‌ى عێراق وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى سروشتى خۆى له‌نێوان برا ودۆسته‌كانى".
    وتیشى"خاكى ڕافیده‌ین به‌متمانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و سه‌قامگیرى وكرانه‌وه‌ به‌ڕووى هه‌مووان،خاكى ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ى خۆشه‌ویستى ولێبورده‌یی وپێشوازیكردنه‌"،دووپاتیشكرده‌وه‌"حكومه‌ت هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ مسۆگه‌ر كردنى سه‌ركه‌وتنى دیدارى برایانى وه‌رزشوانانى كه‌نداو له‌نیشتمانى خۆیان عێراق".