به‌دواداچوون-اه‌ع
محه‌مه‌د باركیندۆ ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى ئۆپیك،له‌میان لێدوانى ڕۆژنامه‌وانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ڕێكخراوه‌كه پێیوایه چه‌ندین به‌ڵگه‌ى ئه‌رێنى هه‌ن له‌باره‌ى باشتربوونه‌وه‌ى ئابوورى جێهانى وهه‌روه‌ها ئاسۆى پیشه‌سازى نه‌وتیش له‌ماوه‌ى داهاتوودا.
باركیندۆ وتیشى"هێماى ئه‌رێنى هه‌ن له‌باره‌ى باشتربوونه‌وه‌ى داخوازى له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى ئابوورییه‌كانى جیهان".
ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى ئۆپیك ڕایشیگه‌یاند"سه‌ربارى هه‌بوونى چه‌ندین به‌ڵگه له‌سه‌ر باشتربوونه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت،به‌ڵام هێشتا چه‌ندین فاكته‌رى تر هه‌ن پێویستیان به‌چاودێرى وهۆشیاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌وێت له‌ماوه‌ى داهاتوودا".