ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ڕێكه‌وت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌

سیاسی
  • 25-04-2021, 14:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ڕێكه‌وت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب به‌ڕێكه‌وت ودواتریش به‌ره‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رێده‌كه‌وێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كه‌یسى گڕگرتنى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب.
    شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى ڕاسپارد به‌به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان ،بۆ زانینى هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب وكۆكردنه‌وه‌ى داتا وزانیارییه‌كان بۆ نمایشكردنى له‌میان دانیشتنى نائاسایی سبه‌ى دووشه‌ممه‌.