عەلاق پێشوازی لەنێردەی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئابوری و چاكسازی دەكات

  • 7-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوار شەممە، لەگەڵ لە نێردەی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئابوری گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە هاریكاری و پەیوەندی داهاتووی نێوان عێراق و ئەڵمانیان لەبواری ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە قۆناغی دوای تیرۆریستانی داعش. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت عەلاق لەمیانی پێشوازیكردنی لە ئەكهارد بروزا نێردەی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئابوری و سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا، گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە هاوكاری و پەیوەندی داهاتووی نێوان عێراق و ئەڵمانیا لەبواری ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە دوای قۆناغی تیرۆریستانی داعش. لای خۆیەوە بروزا رۆشنایی خستە سەر گۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە لە ناوەراستی ئەم مانگەدا كوەیت میوانداری دەكات، لەوبارەیەوە تەئكیدیكردەوە ئەو كۆنگرەیە دەرفەتێكی زۆر باشە بۆ كردنەوەی دەروازەكان بە رووی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و دەستەبەركردنی ئارامی و دەرفەتی وەبەرهێنان لە وڵاتدا، لەوبارەیەوە ئامادەیی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیای نیشاندا بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا لەپێش هەموشیانەوە كۆمپانیای سمینس كە تایبەتە بە بواری ئەندازیاری كارەبایی و ئەلكترۆنی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە عەلاق رایگەیاندووە عێراق مامەڵە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی دەكات بۆئەوەی لەرێ ئەو بانكەوە رێنمایی بكرێت و هۆكارێك بێت بۆ ئاسانكاری كاری وەبەرهێنەران لە عێراقدا.