هاوپه‌یمانى نه‌سڕ پێشوازى له‌ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى ده‌كات وداواى دانانى خشته‌یه‌ك ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان

سیاسی
  • 8-04-2021, 09:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هاوپه‌یمانى نه‌سڕ پێشوازى له‌ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى ده‌كات وداواى دانانى خشته‌یه‌ك ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان.
    هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پێشوازى له‌ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى ستراتیژى عێراق وئه‌مریكا ده‌كه‌ین،پەیوەست بەڕێکخستنی بونی هێزەکانی ئەمریکا و میکانیزمی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق".
    هاوپه‌یمانى نه‌سڕ داواى كرد گفتوگۆکان لەبارەی ڕێککەوتنی تەکنیکی بۆ کشانەوەی بەشێک لەهێزە بیانییەکان بگەیەنرێتە ئەنجام و بەروانگەیەکی عێراقیانە بڕیاری لەسەر بدرێت".
    هاوپه‌یمانى نه‌سڕ به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌پشتیوانی لە حکومەت و سیاسەتی نیشتمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و سەروەریی عێراق دەکەن.