وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێم قەدەخەی هاتووچۆی لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند

ناوخۆ
  • 5-04-2021, 23:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌  سێ رێنمایی نوێی دەرکردووە و دەڵێت، هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگیرێت. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر تەنیا هەفتانە سێ رۆژ رادەگیرا. 
     
    بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" تەنیا رێگە بەم کەس و لایەنانە دەدرێت هاتووچۆ بکەن:


    - ئاژانس و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان 


    - ئەو هاووڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن


    - کەسانی نەخۆش کە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان


    - بازرگانان و وەبەرهێنەران


    باسى له‌وه‌شكرد" کاری بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی".