زێدان وڕیكابى میكانزمه‌ یاساییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سواڵكردن تاوتوێده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 5-04-2021, 11:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وعادل ڕیكابى وه‌زیرى كار میكانزمه‌ یاساییه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سواڵكردنیان تاوتوێكردووه‌.
    ئه‌نجومه‌نى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،به‌یانى ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌عادل ڕیكابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌یاوه‌رى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى چاودێریكردنى منداڵ".
    وتیشى"هه‌ردوولا میكانزمه‌ یاساییه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى سواڵكردنیان تاوتوێكردووه‌ ودانانى چاره‌سه‌رى كردارى بۆ نه‌هێشتنى له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى چوارچێوه‌ یاساییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پاراستنى منداڵان وچاودێریكردنیان".