وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆچوونى عێراق له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وار ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 4-04-2021, 15:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بۆچوونى عێراقى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى بابه‌تى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا ولێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاجیاكانى ئابوورى وژینگه‌ وته‌ندروستى ئه‌ویش له‌میان به‌شداریكردنى له‌كۆبوونه‌وه‌ى دانوستانى هه‌رێمایه‌تى بۆ گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا له‌ئه‌بو زه‌بى.
    ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ته‌میمى سه‌رپه‌رشتى شاندى عێراقى كردووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كانى دانوستانى هه‌رێمایه‌تى بۆ گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا له‌ئه‌بو زه‌بى به‌به‌شدارى وه‌زیرانى ژینگه‌ى وڵاته‌ جیاجیاكانى عه‌ره‌بى،وجۆن كێرى نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكان بۆ كاروبارى كه‌شوهه‌وا".
    وتیشى"ته‌میمى پێویستى به‌كارهێنانى وزه‌ى نوێگه‌ره‌وه‌ى بۆ پاراستنى ژینگه‌ خسته‌ڕوو"،بۆچوونى عێراقیشى له‌باره‌ى بابه‌تى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا ولێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاجیاكانى ئابوورى وژینگه‌ وته‌ندروستى خسته‌ڕوو".