کازمی بڕیاریدا ئامادەکاری بکرێت بۆ میوانداریکردنی جامی کەنداوی 25 بە باشترین شێوە

سیاسی
  • 30-03-2021, 19:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    کازمی بڕیاریدا ئامادەکاری بکرێت بۆ میوانداریکردنی جامی کەنداوی 25 بە باشترین شێوە


    مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەکی کار پێکبهێنرێت بۆ دابیکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی میوانداریکردنی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 لە لایەن عێراقەوە.

    حەیدەر حەممادە بەرێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە تویتێکد کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:" سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنرێت بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی پاڵەوانێتییەکە، کە شاری بەسرەی باشووری عێراق میواندارییەکە لە ئامێز دەگرێت.


    ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر بڕیاریدا داواکەی بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 بکێشێتەوە و داوایکرد مافی میواندارییەکە بە عێراق بدرێت