ڕاوێژکاری کازمی:عێراق پەنا بۆ قەرز نابات ئەگەر نرخی نەوت گەیشتە70 دۆلار

ئابوری
  • 28-03-2021, 12:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى سندووقى سه‌قامگیربوونى بوودجه‌ گشتى بۆ ساڵى 2021،ئاماژه‌یشیدا ئه‌گه‌ر هات ونرخى نه‌وت گه‌یشته‌ 70 دۆلار ئه‌وه‌ى عێراق په‌نا بۆ قه‌رزكردن نابات.
    ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌بێت سندووقى سه‌قامگیربوونى بوودجه‌ وه‌ك سندووقى یه‌ده‌گى سه‌روه‌رى ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دارایی له‌مه‌ترسى گۆڕانكارى ودابه‌زاندن له‌داهاته‌كانى بپارێزێت،چونكه‌ داهاتى نه‌وت له‌سه‌دا 92 كۆى داهاتى گشتى بوودجه‌ پێكده‌هێنن".
    وتیشى"بۆ ئه‌وه‌ى بوودجه‌یه‌كى هاوسه‌نگ دروست بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ قه‌رزكردن ببه‌ین بۆ پاره‌داركردنى كورتهێنانى ساڵانه‌ له‌بوودجه‌ى گشتیدا ئه‌وه‌ ده‌بێت نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌70دۆلار كه‌متر نه‌بێت".
    شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌بوودجه‌ بۆ 45 دۆلار به‌رزكرده‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى 42 دۆلار بوو