وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ هاوتا قه‌ته‌ریه‌كه‌ى كرد له‌ به‌غدا

سیاسی
  • 24-03-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی له‌ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالپانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كرد .


    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌ت له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی له‌ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالپانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كرد".