وه‌زیرى به‌رگرى له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى تاوتوێكرد

  • 18-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    جومعه‌ عناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌ى خلوسى ئه‌كار په‌یوه‌ندى دو قۆڵى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێى كرد. 
     
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ت كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌عدون پێشوازى له‌ هاوتا توركیه‌كى و شاندى یاوه‌رى كرد".
    به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌" په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوان هه‌ردوولا و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیكان تاوتوێى كرا، له‌ میان دانیشتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ریق روكنى یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر یاره‌ره‌ڵلا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاماده‌ى بوون".