ئیتاڵیا 24 هه‌زار توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆماركرد

جیهانی
  • 20-03-2021, 22:14
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئیتاڵیا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 23832توشبوون و401 گیانله‌ده‌ستدانى نوێى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆڤید 19 تۆماركردووه‌".
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئیتاڵیا له‌ئامارێكى نوێ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆناى نوێى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوو به‌ڕێژه‌ى23832 به‌رزبۆته‌وه‌ به‌مه‌یش كۆى گشتى توشبووان گه‌یشتۆته‌3356331 حاڵه‌ت له‌نێویشیاندا 565453 حاڵه‌تى چالاك هه‌ن.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى 401 گیانله‌ده‌ستدانى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌یه‌كڕۆژدا تۆماركردووه‌ به‌مه‌یش ژماره‌ى قوربانیانى په‌تاكه‌ له‌وڵات گه‌یشتۆته‌ 104642 كه‌س.
    هه‌روه‌ها ژماره‌ى چاكبووانیش به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ2686236 كه‌س دواى تۆماركردنى 14598حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى نوێ.
    ئیتاڵیا هه‌شته‌م وڵاتى جیهانه له‌ڕووى ئامارى توشبووانى كۆرۆنا وشه‌شه‌مه‌ له‌ڕووى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى په‌تاكه‌.