حه‌لبوسى کۆبوونەوەی پەرلەمانى له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ بۆ شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست

سیاسی
  • 20-03-2021, 18:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،پەرلەمانی  دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ی دواخست بۆ شەممەی داهاتوو 27 ئازار.   
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌رایگه‌یاند:"بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆكانەوە لەبارەی بودجەی 2021، هەروەها بۆ پێدانی دەرفەت بە لیژنە پەیوەندیدارەكان بۆ پێداچوونەوە و وردبینی، بڕیاردرا دەنگدان لەسەر بودجەی 2021 دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو (27 ئازاری2021) كاتژمێر 1 پاش نیوەڕۆ.