پلاندانان:مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌سته‌به‌ره‌

ناوخۆ
  • 30-11-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ماهر حه‌ماد بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو موچه‌ى قه‌رمانبه‌ران پارێزراوه‌ ،ئاماژه‌ى به‌وكرد له‌ یاساى بودجه‌ قه‌رزى ناوخۆ و ده‌ره‌كى هه‌یه‌.
     
    حه‌ماد بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، رایگه‌یاند:" یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو له‌ چوارچێوه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى دابین كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ رێكارى تر یاخود به‌ ته‌واوه‌تى و موچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك و شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیاران و سه‌ربارى ئه‌و شایستایانه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌رتى كاره‌با".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"كورتهێنان له‌ بودجه‌ى گشتى ده‌گاته‌ 25% ى بودجه‌ و ئه‌و قه‌رزه‌ى كه‌ ده‌كرێت چ ناوخۆیى یان ده‌ره‌كى بێت بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌كان ده‌بێت".
    باسی له‌وه‌كرد"ڕه‌شنوسى سه‌ره‌تایى یاساى بودجه‌ له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو ده‌گاته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى،پێشبینى ده‌كرێت نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بودجه‌ى داهاتوو له‌ 41 بۆ 43 دۆلار خه‌مڵێندراوه‌".