وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 5258 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 4237 چاكبونه‌وه‌ش تۆمارده‌كات

ناوخۆ
  • 19-03-2021, 16:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    ‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 5258 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 4237 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  41 حاڵه‌ته‌"