وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 1362 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 1770 چاكبونه‌وه‌ش تۆمارده‌كات

ناوخۆ
  • 18-12-2020, 00:00
  • +A -A

    ‎به‌غدا-اه‌ع

    ‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    ‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى‌‌‌‌‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 1362  توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1770 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  20 حاڵه‌ته‌".