سه‌رۆك كۆمار:نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران پێویسته‌ بۆ زامنكردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاكوبێگه‌رد

  • 2-02-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه‌ نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران پێویسته‌ بۆ زامنكردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاكوبێگه‌رد دوور له‌ ساخته‌كاری.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ كارتی هه‌ڵبژاردنی بایۆمه‌تری نوێكرده‌وه‌، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه،له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك وه‌ڵامێكه‌ بۆ راى گشتى نیشتمانى كه‌داواى ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وه‌كان ده‌كات".
    وتيشى"نوێكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران پێویسته‌ بۆ زامنكردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاكوبێگه‌رد دوور له‌ ساخته‌كاری.