هاوپه‌یمانى سائیرون:بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دینار لێكه‌وتى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌

  • 24-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دینار لێكه‌وتى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌.
    ماجده‌ ته‌میمى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه‌،ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى كار ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان له‌میان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بوودجه‌ له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى ڕاگوزه‌رى".
    ته‌میمى ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێوشوێنه‌كان بریتیین له‌زیادكردنى مووچه‌ وژماره‌ى سوودمه‌ندانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى،وئه‌نجامدانى ده‌ستپێشخه‌رى گه‌شه‌پێدان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌،له‌پاڵ پاراستنى نرخى خه‌رجى دۆلار.