په‌یامنێرمان:له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆرییه‌كى گواستنه‌وه‌ى غاز له‌موسه‌ننا زیاتر له‌20 كه‌س برینداربوون

ناوخۆ
  • 31-10-2020, 00:00
  • +A -A

     موسه‌ننا-اه‌ع-عه‌لى كه‌ریم

     
    و:سۆما جاف
     
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى گواستنه‌وه‌ى غاز له‌موسه‌ننا زیاتر له‌20 كه‌س برینداربوون.
    وتیشى"له‌نێو قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ كارمه‌ندانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ به‌هۆى نزیكبوونى باره‌گاكه‌یان له‌بۆرییه‌كه‌"،وتیشى"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هێشتا له‌هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕاگرتنى غازى بۆرییه‌كه‌ كه‌غاز له‌به‌سڕه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر ده‌گوازێته‌وه‌".