کازمی وحەلبوسی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵات تاوتوێدەکەن

  • 28-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران ومحه‌مه‌د حەلبوسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵات تاوتوێ كرد.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ به‌یانامه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران چاویان به‌یه‌ك كه‌وت وگفتوگۆى چه‌ند پرسێكیان كرد".
     
    ئاماژه‌به‌وه‌كرا"لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی كۆی باردۆخ و ئەو قەیرانانە كرا كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت لەگەڵ رێگەكانی چارەسەر كردنیان لە بارودۆخی ئێستادا".