وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌:ئاڵۆگۆڕى داواكراوان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ رێگاى ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌

ئەمنی
  • 17-10-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع-سۆما جاف

    وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ شەممە ئەرکەکانی ناوەندە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە وسوپای عێراق خستەڕوو،ئاماژەیشیدا گرنگترین ئامانجەکانی ئاڵوگۆڕی تاوانباران دەبێت لەنێوان ھەولێر وبەغدا.
    فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ڕایگەیاند"ئامانج لەدروستکردنی ناوەندە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە وسوپای عێراق ھەماھەنگی کردنی کاری نێوان ھەردوولایە چونکە لەپێشا ھەر لایەک بەتاک لایەنی وبەبێ ھەماھەنگی ھاوبەش پرۆسەی سەربازییان ئەنجام دەدا".
    ئەوەیشی خستەڕوو"ئەرکەکانی ناوەندە ھاوبەشەکان ڕێکخستنەوەی کاری سەربازی وئاڵوگۆڕی ھەواڵگیرییە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە وھێزەکانی سوپای عێراق لەبارەی جموجۆڵەکانی تیرۆرستانی داعش کەلەناوچەکانی دیالە ودووزخورماتو وکەرکوک ومەخمور وقەرەچوخ وھەندێک ناوچەی موسڵ زیادیکردووە"،
    ڕوونیشیکردەوە"لەئەرکەکانی ناوەندەکە ڕێکخستنی کاری ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە ووەزارەتی بەرگری وفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان وھەروەھا ڕێکخستنی ھاتوچۆی ھێزەکانی پێشمەرگە وھێزەکانی سوپا لەبازگە وزاڵگە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە".
    وتیشی"گرنگترین ئامانجەکانی ئەم ناوەندە ئاڵوگۆڕی داواکراوەکانە لەنێوان ھەرێم وناوەند،وتیایدا داواکراوەکانی دادگای فیدڕاڵی کەلەھەرێمن ڕادەست دەکرێن ھەروەھا داواکراوەکانی ھەرێم کەلەناوچەکانی دیکەن لەمیان ناوەندەکەوە دەبرێنە بەردەم دادگاکان لەھەرێمی کوردستان".