كازمى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان په‌یوه‌ندى هه‌ردو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

  • 14-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غد-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ نیكۆس دندیاس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كازمى پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان و شاندى یاوه‌رى كرد".
    له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ " دندیاس سڵاوى (كیریاكۆس میتسۆتاكیس)ى سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنانى گه‌یانده‌ كازمى و پێداگیرى وڵاته‌كه‌ى له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردو وڵات ئاشكرا كرد له‌ چه‌ندین بوار به‌تایبه‌ت ئابورى و وه‌به‌رهێنان و بوارى وزه‌ى خاوێن".