فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی زیقار گەڕانەوەی 1200 خێزانی ئاوارەی بۆ پارێزگای نەینەوا راگەیاند

  • 29-01-2018, 00:00
  • +A -A

    زیقار – ا ه ع فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی پارێزگای زیقار ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند: 1200 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا. لەوبارەیەوە عەلی ساڵح حلو بەرێوەبەری فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی زیقار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: ژمارەی ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگای نەینەوا گەیشتوەتە 1200 خێزان. وتیشی ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان گواستوەتەوە گەیشتوەتە 400 خێزان لە كۆی ژمارەی خێزانە ئاوارەكان كە لە پارێزگای زیقار تۆماركراون كە 2600 خێزانن، رونیشیكردەوە فەرمانگەكەیان بە پێی رێنماییەكانی ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كاردەكات و هیچ خێزانێك ناچارناكرێت بگەرێتەوە بۆ ناوچەكەی خۆی.