به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
هاوپه‌یمانى سائیرون ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ى بازنه‌ى مامناوه‌ندى له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.
قوسه‌ى یاسرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه شیعییه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یه‌ك بازنه‌یی وفره بازنه‌یی بچووك وهه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر بازنه‌ى مامناوه‌ندى".
وتیشى"دوو بژارده هه‌ن له‌ئێستادا له‌لایه‌ن فراكسیۆنه شیعییه‌كان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت،یه‌كه‌م بازنه‌كه له‌سێ بۆ پێنج كورسى بێت،كه‌چى بژارده‌ى دووه‌م بازنه‌كه له‌پێنج بۆ حه‌وت كورسى بێت".
ئاماژه‌یشى دا"بۆچوونێك هه‌یه به‌وه‌ى بازنه‌كه له 3بۆ 5 كورسى بێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌گفتوگۆكان له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى وپێشكه‌شكردنى له‌میان كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى شه‌ممه‌ى داهاتوو".